هۆشداریی عێراقچی  بە بایدن؛ بەرپرسیاری هەر هێرشێکی ئیسرائیل دەبیت

(0) / / ایران / زایەڵە عێراقچی ئێران


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە کاردانەوە بە وتەیێکی لەمەڕ ئاگاداربوون لە کات و چۆنیەتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی هۆشدارییەکی تەندی بە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دا.

جۆبایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وڵامی هەواڵنێران ڕایگەیاند کە ئاگادارە ئیسڕائیل کەی و چۆن هێرش دەکاتە سەر ئێران، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لەمەڕ لێکەوتەکانی لێدوانەکەی بایدن، هۆشداریی توندی دا.

عێراقچی، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسی: هەرکەسێک زانیاری لەسەر "کەی و چۆن ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئێران" هەبێ یان ئامێر و پشتگیری بۆ ئەو جۆرە گەمژەییە پێشکەش بکات، بە شێوەیەکی لۆژیکی بەرپرسیار دەبێ لە هەر زیانێکی چاوەڕوانکرا.