دەم پارتی: ئیدانەی هێرشەکەی وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا دەکەین / گومانمان هەیە لە كاتی ئەو هێرشە

(0) / / ترکیه / زایەڵە کوردستان دەم پارتی تورکیا


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەم پارتی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئیدانەی هێرشەکەی وێستگەی پیشەسازیی هێزی ئاسمانیی تورکیا دەکەین".

لەناوچەی كەهرمان كازانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ھێرشێکی خۆکوژی و چەکداری کرایە سەر دامەزراوەی پیشەسازیی بەرگری ئاسمانی و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکی بەناوی (TUSAŞ) و بەهۆیەوە ٤ كەس كوژران و ١٤ كەس بریندار بوون، هەروەها دوو چەكداریش كوژران لەمبارەوە  دەم پارتی، كە پارتی كوردی توركیا ناسراوە لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی ئەو هێرشە خۆكوژیەی و چەكدارییەی كرد و ڕایگەیاند" هێرشەكە گێرەشێوێنی و تێكدەرانەیە و گومانیان هەیە لە كاتی ئەو هێرشە".

لای خۆشیەوە عەلی یەرلی كایا، وەزیری ناوخۆی توركیا وتی" تەقینەوەكە تیرۆرستی بووە و دوو لە چەكدارەكان كوژراون، كە ژن و پیاوێكن وهێزە تایبەتەكانی توركیا شوێنی ڕووداوەكەیان گەمارۆ داوە".