عه‌بدوستار مه‌جید: ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێم تاوانە

(0) / جهان


May 07, 2021

قەبارەی فۆنت:
 سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ "په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر چه‌سپاندنی سزای ده‌سنگیركراوانی بادینان له‌لایه‌ن دادگای ته‌مییزی هه‌رێمه‌وه‌ پرسیار ده‌كات و ده‌ڵێت "ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە؟"

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ فه‌یسبوك پۆستێكی به‌ناوی "ئەمە چیە دەگوزەرێت ؟!" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی "ئایا بوونی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا و ئەڵمانیا و نوێنەرایەتی وڵاتانی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان تاوانە کە دەبێت ئەنجامدەرانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەربچێت ؟! "

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی پرسیارێكی تری كردووه‌ و نووسیوویه‌تی "ئایا سەردان و دیدار لەگەڵ نوێنەرایەتی ئەم وڵاتانە سیخوڕییە کە دادگاکانی هەرێم بە تاوانی دادەنێن و سزای چەند گەنجێکی پێدەدەن ؟!" ده‌شڵێت كه‌ ئەگەر بڕیاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ دروستکردنی ناوچەی دژەفڕین نەبوایە، ئایا شتێک دەبوو بەناوی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتێک بوونی هەبوو بەناوی حکومەتی هەرێم ؟! ئەگەر چاودێری و پاراستن و هاوکاریی ئەو وڵاتانە نەبوایە، ئێستا هەولێریش بە دەردی موسڵ نەچوبوو ؟!

له‌ به‌شێكی تری پۆسته‌كه‌یدا هاتووه‌ "هەر بەڕاستی کاتێک نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەو وڵاتانەی دیکە کاتێک ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر دەبینن کە بە تاوانی دانیشتن و کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو وڵاتانەچەند گەنجێکی بێدەسەڵات هەریەکەیان شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆدەرچووە، دەبێت چی بڵێن و ئەم دەسەڵاتە چی وەڵامێکی هەبێت بۆیان ؟!"