ڕاپۆرتێک باس لە بەشداریی ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان لە تیرۆری قاسم سولەیمانی دەکات
(0)
سەرکەوتوویی تیرۆری قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەی قودسی شۆڕشی ئیسلامی و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، پێویستی بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان بوو و ئەوان لەو تیرۆرەدا دەوریان بینیوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یاهوونیووز لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای دەکات کە هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان لە تیرۆر کردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس هاوکاریی ئەمریکایان کردووە و دەوریان بینیوە.
ئەم ڕاپۆرتە، چاوپێکەوتن لەگەڵ 15 بەرپرسی ئێستا و پێشووی ئەمریکای لەخۆ گرتووە و ئاشکرا دەکات هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل و هەرێمی کوردستان دەوری یەکلاکەرەوەیان لە تیرۆری سولەیمانی و موهەندیس بینیوە.
هێزەکانی دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان یارمەتی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریان لە فرۆکەخانەی بەغدا داوە، بە تایبەت لە ڕووی کۆکردنەوەی زانیاری لە سەر کوژراوان.
لە لایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکانی ئەمریکا بە یارمەتی یەکەی هەواڵگریی ئیسرائیل لە کاژێرەکانی پێش ئۆپەراسیۆنەکە، سێرەی گفتوگۆی تەلەفوونی قاسم سولەیمانیان کردووە و زانیاریان بە ئەمریکا داوە.
تێبينيێك بنێرە: