هاتوچۆی گەشتیاری لە پەروێزخان دەستی پێ کردەوە

(0) / / کردستان / پەروێزخان زایەڵە ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی


Aug 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستی پێکردەوە .
لە ڕاگەیەنراوێکی دەروازەی مەرزی نێودەوڵەتی  پەروێزخان کە وێنەیەکی  بۆ  زایەڵە  نێردراوە  هاتووە، دوای ئەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرت، ئەمڕۆ هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەکەوە دەستیپێکردەوە.
بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و گەشتیاری ئێرانی دەیانویست بەمەبەستی زیارەت و بەشداریکردن لەیادی عاشورا بەبێ ڤیزا بێنە هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بچنە کەربەلاو شارەکانی عێراق، کۆماری ئیسلامی ئێران لەئێوارەی ٢٠٢١/٨/١٦ەوە هاتوچۆی گەشتیاریی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ڕاگرتووە.
باس لەوەشکراوە، لەئێستادا گەشتکردن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستیپێکردۆتەوە و هاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن بەڤیزا لەڕێگەی دەروازەکەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.
کامەران کەریم