کازمى کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمنی ئەنجام دا

(0) / / عراق / زایەڵە کازمی دیالە داعش


Jan 21, 2022

قەبارەی فۆنت:
دواى هێرشەکەى داعش لە ناحیەى عوزێم، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆبوونەوەیەکى بەپەلەى لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان ئەنجامدا.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند،  مستەفا کازمى لەبارەگاى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەگەڵ فەرماندە ئەمنى و سەربازییەکان کۆبووەتەوە.  
کۆبوونەوەکە دواى هێرشەکەى داعش لە ناحیەى عوزێم دێت کە بەهۆیەوە ١١ سەرباز کوژران.