سەعدی ئەحمەد پیرە باس لە یارمەتییەکانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە سەعدی ئەحمەد پیرە هەرێمی کوردستان هەڵەبجە کیمیاباران


Feb 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای ئاماژە بەوەی کە کردنەوەی دەرگا بە ڕووی میدیا ئێرانی و بیانییەکان لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن ئێرانەوە، گرنگییەکی سیاسی و مرۆیی گەورەی هەبوو، ڕاشیگەیاند: ئێران یەکەم وڵات بوو کە بە سەرپەرشتی شەهید قاسم سولێمانی لە شەڕی داعش هاوکاری هەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وتی: پاش چوونی ئیمام خومەینی (رە) بۆ پاریس شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەردانی ئەوانیان کرد و نامەیەکی مام جەلالیان ڕادەست کرد و پاش گەڕانەوەشیان بۆ ئێران پەیوەندیی لە گەڵ خوالێخۆشبوو بەردەوام بوو.

ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ڕووداوەکاندا دەرگای بۆ ئاوارەکانی کوردستان کراوە بووە، بە تایبەت ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کردنەوەی دەرگا بۆ میدیا ئێرانی و بیانییەکان گرنگییەکی سیاسی و مرۆیی ئێجگار گەورەی هەبوو.

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەدا وتی: لە کۆڕەوە میلیۆنییەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ساڵی 1991، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان کۆچبەرانی کوردستانیان گرتە ئامێز.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە پاش 3 ی 8 ی 2014 بە سەرپەرشتی شەهید قاسم سولێمانی هێزی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی سەر هەولێر و مەخمور نارد.