مامۆستایانی کۆیە سەرەڕای دەستپێکردنەوەی خوێندن لە هەرێم، بایکۆت ڕادەگەینن

(0) / اجتماعی


Feb 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، لە قەزای کۆیە مامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داوادەکەن، مووچە و بژێوی هاووڵاتیان باش بکرێت و خوێندنیش بە تەواوی دەستپێبکاتەوە.    

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەگوێرەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی شوباتی 2021، خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی تەناوب دەستیپێکردەوە و لە هەفتەیەکدا سێ ڕۆژ وانە دەخوێندرێت

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خوێندندا، لە قەزای کۆیە بەشێک لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و گردبوونەوە

ئەو مامۆستایانە داوادەکەن، مووچەکانیان لەکاتی خۆی و بەبێ لێبڕین پێبدرێت و پرۆسەی خوێندن بەتەواوی دەستپێبکاتەوە، نەوەک بەشێوەی تەناوب