دوو شەپۆلى باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
(0) /
شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە و نیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی ئایندە دوو شەپۆلى باران و بەفر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تا دوو رۆژی ئایندە کەشی ھەرێم بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە بە جۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم تا نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ پلەی سیلیزی بەزردەبێتەوە و لەناوچە نزمەکان و ناوچەکانی گەرمیان تا زیاتر لە ٢٦ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .
دەشڵێت لە رۆژانی ھەینی و شەممەدا ٢٦-٢-٢٠٢٢ پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بە شێوەیەکی مامناوەند شەپۆلێکی تاو تاوی بەھارەی بارانبارین و ھەورە تریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە زیاتریش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت، لەسەرجەم ناوچەکاندا کاریگەریەکی مامناوەندی دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا دەبارێت.
بەوتەى ئاراس جەبار، لە نیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی ئایندەدا ئەگەری ھاتنی شەپۆلی زۆر باشی بارانبارین بە ئاراستەی ناوچەکە لە ئارادا ھەیە.
تێبينيێك بنێرە: