دوو شاخەوانی کرماشانی بەرەو ئایلەند پێک بەڕێکەوتن‌

(0) / / ورزش / کرماشان زایەڵە نیپال ئارەش نەزەری ەسعوود ئەکبەری


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

 دووشاخەوانی کرماشانی بە مەبەستی سەرکەوتن بە سەر دوندی ٦ هەزار و ۱٦۹ مەتری ئایلەند پێک، بەرەو ناوچەی لۆکلای وڵاتی نیپال بەڕێکەوتن.‌    

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ئارەش نەزەری و مەسعوود ئەکبەری کە چەن ڕۆژ لەمەوپێش فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیان بەرەو کاتماندۆی پێتەختی نیپال بە جێهێشت، بەیانی ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ی ئاپریلی ۲۰۲۲ لەڕێگای فڕۆکەوە بەرەو ناوچەی لۆکلای بەڕێکەوتن.

ئەم دوو شاخەوانە کرماشانییە بڕیارە لە پرۆگرامێکی یەک مانگیدا لە سەر دوندی ئایلەن پێک کە بەرزیەکەی ٦۱٦۹مەترە و بەشێک لە زنجیرە چیای هیمالایایە سەربکەون.‌

دوندی ئایلەند یان ئیماجاتسە کەژێکە لە باخچەی نیشتمانی ساگارماتا لە ناوچەی هیمالایا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی نیپاڵ دایە.