ڕاگەیێندراوی دژەتیرۆری کوردستان سەبارەت بە وردەکاریی هێرشکردنە سەر هەولێر

(0) / / کردستان / زایەڵە تیرۆر پیرمام دژەتیرۆر


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، کاژێر 09:35ـی ئەمشەوە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە رێگەی پیرمام- هەولێر کەوتە خوارەوە و سێ هاونیشتمانیی بریندار بوون.
 دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 08-06-2022 لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆسەر شاری هەولێر بڵاویکردەوە، "کاتژمێر  9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی دەکێشێت بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار دەبن، هاوکات زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک دەکەوێت."
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ یەکەمین ساتەکانی دەنگی بیستراوی ئەمشەو، ژمارەیەکی زۆر ئەمبوڵانس و تیمی فریاگوزاری و پزیشکی فریاکەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و و ئامادەکاری تەواو کرا بۆ هەر ئەگەرێک.
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "خۆشبەختانە هیچ بریندارێکی سەخت نییە، تەنها سێ هاووڵاتی بە سووکی برینی سادەیان هەیە و کاری پێویستیان بۆ چارەسەری بۆ دەکرێت."