وادەی دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا ئاشکرا کرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئارد کوردستان نەوزاد شێخ کامیل


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی ڕایگەیاند، لیستی بەشەئاردی دووەمی ئەمساڵ بەسەر بریکارەکان دابەش کراوە و هەفتەی داهاتوو ئارد دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە زایەڵەی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی دووشەممەوە  دەستمان کردووە بە دابەشکردنی لیستی بەشە ئاردی دووەم بەسەر بریکارەکانی خۆراک و هەوڵ دەدەین گەنم بنێرین بۆ ئاشەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  ڕەنگە لە هەفتەی داهاتوودا ئارد بگاتە دەستی هاووڵاتییان .

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  گەنمەکە گەنمێکی جوانە و بۆ نانکردن زۆر باشە.

 ئەمساڵ بە پێنج مانگ تەنیا یەک بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش کراوە.

کامەران کەریم