جەختی سەرۆك كۆماری عێراق لە پێوستی پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەكان

(0) / / عراق / زایەڵە بەرهەم ساڵح عێراق ئۆستراڵیا


Aug 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆك كۆماری عێراق بەگرنگییەوە باس لەپتەوكردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەکەی و ئوسترالیا دەكات و تەئكید لە پێوستی پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەكاتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ لەكۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازیكرد لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا، بەتایبەتی لەبواری ئابووری و كەلتووری و هەماهەنگی ئەمنی لەپێناو هێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
رونیشیكردەوە: هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار بەگرنگییەوە باسی لەپتەوكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد بۆ ئاستێكی بەرزتر، هەروەها بەتووندی سەركۆنەی بە ئامانج گرتنی ئۆتۆمبێلێكی باڵیۆزخانەی ئوسترالیای كرد لە بەغدا و تەئكیدی لە پێوستی پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەكان كردەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە وەك ئەركێكی سەرەكی.