وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی: ئێمە پێكەوە هەموومان بەشداربووین لە كۆبونەوەكەی پەرلەمانی عێراق و یەك دەنگ و یەكهەڵوێستن

(0) / / جهان / زایەڵە د.بەختیار شاوەیس


Mar 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

د.بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: وەک پێشەی هەمیشەی جارێکی تر کەناڵی ڕووداو درۆیەکی شاخداری بڵاوکردوەتەوە کە گوایە بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نەچونەتە ژوورەوە و بەشداری دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان نەکردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە وەڵامی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی بۆ ڕووداو هاتووە: ئێمە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە فراکسیۆنی یەکێتیی پێکەوە هەمومان بەشداری کۆبونەوەکە بوین و یەک دەنگ و یەکهەڵوێستین بەرامبەر کۆی پێشهاتە سیاسی و مەسەلە یاساییەکان .
ڕاستکردنەوەی هەواڵێکی چەواشەکارانە
وەڵامێک بۆ کەناڵی ڕووداو
وەک پێشەی هەمیشەی جارێکی تر کەناڵی ڕووداو درۆیەکی شاخداری بڵاوکردوەتەوە کەگوایە بەشێک لەئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتیی نەچونەتە ژوورەوە و بەشداری دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان نەکردوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژە هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.
وتیشی، ئێمە بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە فراکسیۆنی یەکێتیی پێکەوە هەمومان بەشداری کۆبونەوەکە بوین و یەک دەنگ و یەکهەڵوێستین بەرامبەر کۆی پێشهاتە سیاسی و مەسەلە یاساییەکان .
ڕونیشیکردەوە، هەر لێرەشەوە داوا لەهەموو لایەک دەکەین کە بگەرێنەوە بۆ تۆماری ڤیدیۆیی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆئەوەی زیاتر راستی و میسداقیەتی ئەو کەناڵەتان بۆ دەرکەوێت.
کامەران کەریم