قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارم ئەمشەو بگەینە ڕێککەوتنێکی باش
(0)
کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان دەستیپێکرد و پرسی پەسەندکردنی بودجە لە کۆبونەوەی ئەمشەوی پەرلەماندا تاوتوێ دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاوكات قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: تاوەکو ئێستا رێککەوتنەکە زۆر بە باشی رۆشتووە، هیوادارم ئەمشەو بگەینە کۆتاییەکی باش. وتیشی: ئێمه ده‌مانه‌و‌ێت به‌گه‌ینه رێكه‌وتنێك كه قابیلی جێبه‌جێكردن بێت.
پێشتریش سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاشكرای كرد كه وه‌فدی هه‌رێم و لایه‌نه شیعه‌كان له‌سه‌ر ده‌قه سه‌ره‌كییه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا رێكه‌وتوون و سوننه‌كانیش هه‌ڵوێستیان باشه.
تێبينيێك بنێرە: