جێگری پارێزگاری هەڵەبجە: سوپاسی ئەوکەسانە دەکەین هەوڵی تەواویان دا لەڕێکارەکانی بوون بە پارێزگا

(0) / گفتگو


Mar 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرای کرد، سوپاسی هەموو ئەوکەسانە دەکەین کەهەوڵی تەواویان تا لەتەواو بونی ڕێکارەکانی بوون بەپارێزگا.

کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند: زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو بەرێزانەی هەوڵیان دا و  بەردەوامن لە تەواوکردنی رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بەبێ جیاوازی و هیوادارین هەمیشه سەرکەوتوو بن.جێگای شانازی و سوپاس و پێزانینن.

وتیشی: ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ پارێزگای هەڵەبجە، چونکە هەندێک لە وەزارەتەکانی عێراق و هەرێمیش! بیانوی دەنگدانی پەرلەمانی عێراقیان هەبوو کە تەنها بڕوبیانوو بوو، ئەوا ئەو بیانوەش نەما.

ڕونیشیکردەوە: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە 31/12/2013 بەریاری ژمارە 568 رەزامەندی بپێکهێنانی پارێزگای هەڵەبجەی داوە و ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی کردووە و داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە کە نەخشە و سنووری ئیداری بنێرێت ، هەرێمیش لە 15/1/2014 ناردویەتی.جارێکی تریش سوپاس بۆ هەموو ئەو بەرێزانە کە لە 22/11/1999 خەریکن و ماندوو نەبوون.

کامەران کەریم