ئەحمەد حاجی ڕەشید بۆ زایەڵە: پرۆژە یاسایی بوودجە بە مردوویی لەدایك بووە

(0) / گفتگو


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە پرۆژە یاسایی بوودجە بە مردوویی لەدایك بووە بۆیە دەرئەنجامەكەشی بەو شێوەیە دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی (کۆمەڵ) سەبارەت بە نەگەیشتنە ئەنجامی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لە سەر بودجە، بۆ زایەڵە، وتی: شیعەكان پاشگەزبوونەوە لەو رێككەوتنانەی لەگەڵ هەرێم لەبارە پشكی هەرێم رێكەوتبوون، بۆیە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی پەرلەمانی بۆ شەممەی داهاتوو دواخست.
ناوبراو جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە "ئەو كێشەانەی ئێستا كە دروست دەبێت لەسەر پڕۆژە یاسایی بوودجە بەهۆی ئەوەوەیە ئەم  پرۆژە یاسایی بوودجە بە مردووی لەدایك بووە بۆیە دەرئەنجامەكەشی بەو شێوەیە دەبێت."
شیاوی باسە، بەپێی رێككەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەكان كە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پەسەندی كردووە، هەرێم 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە ڕێگەی سۆمەوە دەفرۆشێت پارەی 230 بەرمیلی وەردەگرێتەوە بۆحەقی کۆمپانیاکان، هەروەها، هەرێم نیوەی داهاتی نانەوتی ڕادەست دەکـات و بەغدا تەواوی شایستەی دارایی هەرێم دەدات، تەسویەیی حسابی ساڵانی ڕابردوو دەکرێت.
لەبەرامبەر پابەندییەكانی حكومەتی هەرێم بە یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراقەوە، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بە رەوانەكردنی پشكی هەرێم كە 12.67%ی بودجەی عێراقە.