گوندێکی ئاکرێ لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا

(0) / جهان


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامی قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی ئەو سنوورەیان بۆردوومان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مازن محەمەد، قائیمقامی قەزای ئاکرێ رایگەیاند:  کاژێر 11:00ی شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی تورکیا  گوندی کۆسینەیان بۆردوومان کردووە.
وتیشی: بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر کەوتووەتەوە، دوو تەویلەی ئاژەڵ سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
فڕۆکەکانی تورکیا بە پاساوی بوونی چەکدارانی پەکەکە زۆرجار سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکەن، بەو هۆیەوە تاوەکو ئێستا چەندین سڤیل بوونەتە قوربانی و رووبەرێکی زۆر لە پاوان و دارستانەکانی کوردستان سووتاون.