دوو گه‌شتیار كه‌وتنه ده‌ریاچه‌ى دوكان
(0)
دوو گه‌شتیار كه‌وتنه ده‌ریاچه‌ى دوكان و تا ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمى یه‌كێكیان ده‌ربهێندرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێراى ته‌ندروستى ١٢٢ ڕاگه‌یاند: دوو گه‌شتیار كه‌وتونه‌ته ناو زێى بچوك له هاوینه‌هه‌وارى دوكان و له لایه‌ن تیمه‌كانى مه‌له‌وانى دوكانه‌وه توانراوه یه‌كێكیان ڕزگاربكرێت.
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه کە گه‌ڕان به‌دواى كه‌سى دوه‌میشدا به‌رده‌وامه‌و تائێستا نه‌توانراوه ده‌ربهێندرێته‌وه و ناشزانرێت كوردن یان عه‌ره‌ب.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام له ئه‌ركدان بۆ به‌هاناوه‌چونى هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاوو. داواشى له گه‌شتیاران كرد له ده‌ریاچه‌كه نزیك نه‌بنه‌وه.
تێبينيێك بنێرە: