ئایەتوڵڵا خامنەیی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەبێ لە بەرژەوەندیی ئێران بگۆڕدرێت / متمانەمان بە ئەمریکا نییە

(0) / جهان


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای شۆڕسی ئیسلامی جەختیان کرد؛ سیاسەتی ئێستای ئێران هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە، ئەوەیە وا ڕاگەیێندراوە و نەگوڕە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕسی ئیسلامی، لە وتاری ساڵانەی بە بۆنەی نەورۆزەوە کە بە شێوەی راستەوخۆ لە هەموو میدیاکانی ئێراندا بڵاوکرایەوە، هەمدیسان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا جێی متمانە نییە و ئێران باوەڕی بە وتە و بەڵێنەکانی حکوومەتی نوێی ئەو ولاتە ناکات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئاماژەیان بەوە دا کە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری حکوومەتەکەی دۆناڵد ترەمپ کە بە گەمژە ناوی هێنا، فەشەلی هێناوە و ئەمریکا نەیتوانی خواستی ئیستیکباری خۆی بە سەر گەلی ئێراندا بسەپێنێت.
ڕاشیانگەیاند:  ئەگەر حکوومەتی نوێی ئەمریکا بیەوێت بەردەوامی بە سیاسەتی شکست خواردووی ئەوپەڕی گوشار بێنێت، هەمدیسان شکست دینێت و تەفر و توونا دەبێت.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، سەبارەت بە باس و خواسەکان لە سەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هەڵویستی ئەمریکییەکان لەوبارەیەوە، وتی: هەندێ لە ئەمریکییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، لێدوان دەدەن و دەڵێن دەبێ بەرجام بگۆڕدرێت، وایە! باوردۆخ لەچاو ساڵانی ٩٥ و ٩٦ گۆڕانی بەسەردا هاتووە. ئێران لە چاو ساڵی ١٣٩٤ زۆر بەهێزتر بووە. کەوایە ئەگەر بڕیارە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بگۆڕدرێت، دەبێ لە بەرژەوەندیی ئێران بێت. ئێمە گەمارۆکانمان بێ کاریگەر کرد.