گیانلەدەستدانی منداڵێکی 5 ساڵان لە هەڵەبجە بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆ

(0) / اجتماعی


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە منداڵێکی 5 ساڵان لە هەڵەبجە گیانی لەدەستدا.
موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای  هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند، لەئەنجامی  شیلانی  منداڵیکی کچی تەمەن پێنج ساڵ  بەناوی  نزا سامان احمد  دانیشتوی قەزای شارەزور   لەلایەن  ئوتومبیلیکی  جوری  سەنی  تەکسی  لەنزیک  گوندی  زەردەهاڵی سەربەناحیەی  بیارە  منداڵەکە  بریندار  دەبێت.
وتیشی،  باش گه یاندنی  بە  نەخۆشخانەی  فریاکەوتنی هەڵەبجە  گیان لەدەست دەدات  دوسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداواکە  ڕێکخراوە   شوفیرەکە  بە پێ  مادەی 24 هاتۆچۆ  بەندکراوە.
کامەران کەریم