مستەفا کازمی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی نەورۆز لە نێچیرڤان بارزانی دەکات

(0) / / جهان / زایەڵە نەورۆز هەرێمی کوردستان


Mar 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هیوای جەژنێکی ئارام، سەرکەوتن و ساڵێکی خۆشی بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و گەلی کوردستان خواستووە.
 هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی کازمی کردووە و هیوای ئارامی، سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکانی بۆ عێراق خواستووە.
 دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
 سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
 به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌ به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵه‌وه‌ پێگه‌یشت.
 له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران كازمى پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لى كوردستان خواست.
 لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایییان و هیواى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.