لاڤرۆف: هاتنەدەرەوە لە بەرجام سەلمێنەری لاوازی ئەمریکایە لە دانوستاندنەکاندا

(0) / جهان


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

"سێرگێی لاڤرۆف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا چینییەکاندا جەختی لەوە کردەوە کە هاتنەدەرەوەی واشنتۆن لە بەرجام، سەلمێنەری بەتەواوێتی لاوازی ئەو وڵاتەیە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دیکە و هەروەها پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ناوبراو وتیشی:" کاتێک کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران هاتەدەرەوە و ئێستاش کە هەوڵی زیندووکردنەوەی لە ئارادایە، نەک تەنیا (ئەمریکا) پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنەکە ڕاگرت، بەڵکوو هەموو وڵاتانی جیهانی لە پابەند بوون بە بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگادار کردەوە و ئەمەش بە ڕاشکاوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەرخەری بەتەواوێتی لاوازی ئەو وڵاتە لە دانووستاندنەکانە."
ناوبراو هەروەها بە جەخت کردنەوە لە پێویستیی پێکهێنانی  هاوپەیمانییەتێکی بەرفراوان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی گەمارۆ تاک لایەنەکان وتی هەر جۆرە پلانێک کە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بڕیارێکی نایاسایی وەکوو گەمارۆ تاک لایەنەکان بێت، " شایستەی هەموو جۆرە پشتیوانی کردنێکە."