پلانی گشتگیری عێراق بۆ کۆنترۆڵی هەمەلایەنەی سنوور لەگەڵ سووریا

(0) / جهان


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی پلانێکی گشتگیر بۆ کۆنترۆڵ کردنی خاڵە سنوورییەکانی عێراق و سووریا و ڕێگری لە دزە کردنی تیرۆریستیان بۆ خاکی عێراق، ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەمید یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق هەواڵی پلانێکیی گشتگیر بۆ کۆنترۆڵ کردنی خاڵە سنوورییەکانی عێراق و سووریا و ڕێگری لە دزە کردنی تیرۆریستیان بۆ خاکی عێراق، ڕاگەیاند.
ناوبراو وتیشی کە دامەزراوە ئەمنییەکانی عێراق سەرقاڵی تەواو کردنی دانانی کامێرا هەستیارەکان بە گەرما لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریان و بۆ بەوردی کۆنترۆڵ کردنی ئاسایشی ئەم هێڵە سنوورییە سوود لە تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو وەردەگیرێت.
یەحیا ڕەسوڵ جەختی لەوە کردەوە کە لەم دواییەدا هێزە نێودەوڵەتییەکانی هاوپەیمانان ۳۶ بنکەی چاودێرییان بە کامێرای پێشکەوتوو و هەموو ئامێرێکی پێویستەوە ڕادەستی عێراق کردووە کە دەبێتە هۆی زیاتر چاودێری کردنی خاڵە سنوورییەکان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان.
ناوبراو وتیشی کە هێزی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە پلانێکی بۆ بەبەردەوامی چاودێری کردنی خاڵە سنوورییەکان لە ڕێگای کامێرا پێشکەوتووەکان داڕشتووە کە دەبێتە هۆی ڕێگری لە دزە کردنی تیرۆریستیان بۆ خاکی وڵات.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند کە هێشتا مەترسی تیرۆریستانی داعش لەئارادایە بەڵام هێزە ئەمنییە جیاوازەکانی عێراق بەتووندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە بە چالاکییە هەواڵگرییەکان زۆربەی تیرۆریستان کوژراون یان دەسبەسەر کراون و پێگەکانیان خاپوور کراوە.