گرووسی:نابێت بابەتی پشکنینی دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران وەک کارتێکی گوشار بەکار بهێندرێت
(0)
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، سەبارەت بەوەی کە دەبێت کێ هەنگاوی یەکەم هەڵبگرێت بۆ گەڕانەوە بۆ بەرجام، دەبێت بڵێم ئەو لایەنەی کە یەکەم جار ڕێککەوتنەکەی بەجێ هێشتووە و ئەوەی کە پابەندی بووە. هەمووان دەبێت چەند هەنگاوێک هەڵبگرن و دەبێت ئەو هەنگاوانەیش بەخێرایی هەڵبگیرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، گرووسی ڕاشیگەیاند: ئەگەری گەڕانەوەی ئۆتوماتیکی بۆ بەرجام لەئارادا نیە چونکە ئێران زۆر زیاتر لە ئاستی ڕێگە پێدراوی بەرجام پیتاندنی کردووە. گەمارۆ و ئیمتیاز و هاندانەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی مندایە.
وتیشی: من بە ئێران و لایەنەکانی دیکەم ڕاگەیاندووە بابەتی پشکنینەکانی ئاژانس نەخەنە سەر مێزی دانووستاندنەکان. ناکرێت پشکنینەکان وەکوو ئامرازێکی هاندان یان سزادان بەکار بهێندرێت بەڵکوو پشکنینەکان شتێکی پێویستە کە دەکرێت ببێتە هەوێنی ڕێککەوتنەکان.
تێبينيێك بنێرە: