بەنداوی دەربەندیخان هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە
(0)
بەنداوی دەربەندیخان لەڕێگای چەند ڕێنماییەکەوە هاوڵاتیان و گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، بەنداوی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند ، وەکو بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربندیخان پیرۆزبایی سەری ساڵی كوردی و نەورۆز لە گەلەکەمان دەکەین ،
بەتایبەتی گەشتیارانی زمناکۆو شەمێران و بەنداوەکەمان. داوا لە گەشتیارانی ئازیز دەکەین، ڕۆژانی گەشت ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بكەن :
1.. هەمو بەنداوەکە لەژێر چاودێری كامێرای بەردەوامدایە.
2.بەمەبەستی دوركەوتنەوە لەڕوداوی هاتوچۆ ،تكایە خێرایی کەم کەنەوە.
3. وەستان لەسەر بەنداوەكە بەڕۆژ تەنها بۆ وێنەگرتنەو شەو ڕێگەپێدراو نیە.
4.پارێزگاری لەژینگەو پاك و خاوێنی ناوچەكە بكەن.
5.لەبەر وێنەگرتن مەڕۆنە شوێنەهەستیارەكانی بەنداوەكە، ئاگاداتان لە مناڵ بێت.
6.مەلەكردن لەنزیك بەنداوەكە ڕێگەپێدراو نیه .
7.لە دەوری بەنداوەکە وریای کەوتنە خوارەوەی بەرد بن.
بەهیوای نەورۆزێکی خۆش و تەندروست و سەلامەت بۆ هەمولایەك.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: