سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ سکاڵای دژی لوقمان تۆمارکرد

(0) / اجتماعی


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە سکاڵای یاسایی دژی (لوقمان) ناوێک دەجوڵێنێت کە خۆی بە (زەردەشتیی) ناساندووە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەوپەڕی سوکایەتی و بێڕێزی بە ئاینی ئیسلام و سەرکردەی مسوڵمانی کورد سەڵاحەدینی ئەیوبی کردبوو .


ئەمەش دەقی سکاڵاکەیە کە پاش پشووەکانی نەورۆز دەیجوڵێنێت

سکاڵایەک وەک بەرگری لە هەموان....
پاش ئەوەی کەسێک بەناوی لوقمان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاو کردەوە کە تیایدا بەشێوەی وێنە و دەنگ سوکایەتی بە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و سەرکردەی مێژویی کورد صلاح الدين الايوبي دەکات.
بە مافی خۆمی دەزانم کە لەیەکەم ڕۆژی دەوامی فڕمی سکاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو لە ڕێی داواکاری گشتیەوە تۆمار دەکەم بەپێی ماددەی 372 لە یاسای سزادان.
هەمیشە سەرکەوتنیش لە خودای بەرزەوەیە.

کامەران کەریم