چەمچەماڵ: 16کەس بەڕوداوی جۆراوجۆر برینداربوون

(0)


Mar 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

 16کەس لە ناوچەی چەمچەماڵ، لە 24 کاتژمێری نەورۆزدا، بەڕوداوی جۆراوجۆر برینداربوون.


بەگوێره ی ڕاپۆرتی زایەڵە،بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند ،  بەپێی ئامارێکی بەشی فریاکەوتن لە ٢٤ کاتژمێری رۆژی نەورۆزدا( ١٦ ) بریندار بە روداوی جۆراوجۆر گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتن (٨٥) نەخۆش داخلکراوە (٢) مردن بەروداوی هاتوچۆ و فیشەک تۆمارکراوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو ،  (٢٣٠ )نەخۆشیش لەو رۆژەدا لەبەشەکەیان بینراوە و چارەسەریان پێدراوە.

کامەران کەریم