فیلمی "نانی پیرۆز"ی رەحیم زەبیحی لە فێستیڤاڵی فیلمی "بیگ ئێسکای" ئەمەریکا نمایشکرا

(0) / فرهنگی


Apr 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

 فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرهێنانی خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی "توورەج ئەسڵانی" و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" لە بەشی پێشبڕکێی سی و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "بیگ ئسکای"ی ئەمەریکا نمایشکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" (نان مقدس) Holy Bread دوایین بەرهەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد "رەحیم زەبیحی"، لە بەرهەمهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج ئەسڵانی" دەرهێنەر و بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی ئەزموونخوازیی سینەمای کوردستان و ئێران و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی" MAD Movie؛ لە دووهەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" لە هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" Big Sky لە وڵاتی ئەمەریکا بە ناونیشانی یەکێک لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان نمایشکرا و ناویی ئەم فیلمە کوردییە لە نێوان 10 فیلمی کاندیدی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵەدا بوو کە جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکارە.

بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی کۆمپانیای "تسویر گستر الهە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) Eli Image بە بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاهە نەوبەخت"ـە.

هەژدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" بە نمایشی 27 فیلمی بڵندی دیکۆمێنتاری و 50 کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەیتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە شاری میسولا لە ویلایەتی مونتانا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو. ئەمساڵ لە لایەن دەرهێنەرانی فیلمی دیکۆمێنتاریی 86 وڵاتی جیهان، 1800 بەرهەم بۆ نووسینەگەری ئەم ڕووداوە سینەماییە ڕەوانە کرابوو.

فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی دیکۆمێنتاری "بیگ ئسکای" لە ڕووداوە گرینگەکانی سینەمای بەڵگەفیلمی جیهان و جێگای متمانەی ئاکادیمیای ئۆسکار دێتەئەژمار و فیلمە براوەکانی ئەم ڕووداوە هونەرییە؛ ئەو دەرفەتەیان بۆ دەڕەخسێت کە بتوانن لە بەشەکانی دیکۆمێنێتاری ئۆسکار لە ساڵی داهاتوو بەشداریی بکەن.

"نانی پیرۆز" لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا، لە بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان" Mid-Length لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا" IDFA لە وڵاتی هۆڵەندا نمایشکرا.

فیستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی ئەمستڕدام ـ "ئیدفا"، گرینگترین فیستیڤاڵی دێکۆمێنتاریی جیهان دێتەئەژمار، کە ئەمساڵ بە دوو شێوەی ئۆنلاین و فیزیکی و بە نمایشی بەرهەمە دیکۆمێنتییەکانی دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە؛ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "فیلمە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "فیلمە نیوە بڵیندەکان"، بەشی پێشبڕکێی "دیکۆمێنتە خوێندکارییەکان"، بەشی پێشبڕکێی "منداڵان و دیکۆمێنت"، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Luminous، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی Frontlight و ... لە ڕۆژانی 16ی نۆڤەمبەر تاکوو 6ی دیسەمبەری 2020 لە شاری ئەمستڕدام لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوچوو.