هەڵەبجە : کرێکارێک گیانی لەدەست دا
(0)
بەهۆی کەوتنی قاڵبی ئاسن بەسەریدا، کرێکارێکی ٢٠ ساڵ لە نزیک ناحیەی سیروانی سەربەپارێزگای هەڵەبجە گیانی لەدەستدا .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ،مقدم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک ناحیەی سیروان، کرێکارێک بەناوی (ک. ع. ع./تەمەن ٢٠ ساڵ/دانیشتووی پارێزگای سلێمانی) لەکاتی کارکردن قاڵبی ئاسن دەکەوێت بەسەریدا و پاش گەیاندنی بۆنەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، گیان لەدەست دەدات.
وتیشی ، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆرووداوەکە لەبنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: