هاتوچۆی هەڵەبجە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەم شۆفێرانە دەکات
(0)
هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشکرای کرد ،ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستگیردەکرێن و تووشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری سەرجەم خاوەنی ئەوئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە دەکاتەوە کە لەماوەی ڕابردودا ئۆتۆمبێلەکانیان فۆڕمی زانیاریان بۆکرا و (تۆمارکران) لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتوچۆ، تا ئەوکاتەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیارێکیان بۆدەردەچێت، لەکاتی بەکارهێنان لەشەقام و ڕێگاوبانەکان لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەستگیردەکرێن و توشی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: