فڕۆکەکانی تورکیا چەند گوندێکی بناری چیای مەتین و گارەیان بۆردومانکرد
(0)
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەش جار لە سەریەک دەوروبەری چەند گوندێکی نزیک هەردوو چیای گارە و مەتینیان بۆردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار فڕۆکەی جەنگی تورکیا سنوری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووە، دواتر هەردوو گوندی کورکو و بناڤی لە بناری چیای مەتینی سەر بە قەزای ئامێدی و گوندی کافیا و بناری گارەیان بۆردوومان کردووە.
شەش جار دەنگی بۆردوومان بیستراوە، بەڵام ئەو ناوچانەی بۆردومان کراون ئاوەدان نین، تەنیا بارەگای گەریلاکانی پەکەکەیان تێدایە و هەندێک جار خەڵکی ناوچەکە بۆ بەرهەمی گژوگیا و چاندن دەچنە ئەو ناوچانە.
بۆردومانەکان هیچ زیانی گیانی نەبووە، بەڵام دەنگی بۆردومان و فڕۆکە ترس و دڵەڕاوکێی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە دروستکردووە.
تێبينيێك بنێرە: