چەند شوێنێکی قومارکردن لە کۆیە داخران
(0)
چەند شوێنێکی قورمارکردن لە شاری کۆیە داخران و لیژنەی ئەمنی شارەکە داواکارن لەهاوڵاتیان هاوکاریان بن لەپێدانی زانیاری لەهەر شوێن و کارێک کە دوربێت لەیاسا و داب ونەریتی کۆمەڵگا
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە بڵاوی كردۆتەوە كە لەدوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لیژنەی ئەمنی شاری کۆیە لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا چەند شوێنێک داخران کە قورماری تێدا دەکرا و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانی دەگیرێتە بەر.
لیژنەی ئەمنی شارەکە داواکارن لەهاوڵاتیان هاوکاریان بن لەپێدانی زانیاری لەهەر شوێن و کارێک کە دوربێت لەیاسا و داب ونەریتی کۆمەڵگاکەمان بۆ ئەوەی هەموان پێکەوە دوور لەگرفت و کێشەی کۆمەڵایەتی ژیان بکەین.
تێبينيێك بنێرە: