داواکاریی سەرۆکى هەرێمی کوردستان لە نەتەوەیەکگرتووەکان

(0) / جهان


Apr 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە نامەیەکدا داوا لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکات کە نێردەی گشتی رێکخراوەکە رۆڵی زیاتری لە چارسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا هەبێت، لە داواکارییەکەشدا هاتووە، "پێویستە پشتگیری ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆتا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بودجە، هەبێت."
سەرۆکی هەرێم لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاترکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە عێراق بە باشی بەڕێوەبچێت، بەبێ هیچ پێشێلکارییەک.
لە بەشێکی دیکەی داواکارییەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکان.