بەھۆی پابەند نەبونیان بە رێنماییەکان سێ مزگەوت داخراون

(0) / اجتماعی


Apr 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

رێکارەکانی خۆپارێزی لە مزگەوتەکاندا جێبەجێ دەکرێت و ھەر مزگەوتێک جێبەجێی نەکات دادەخرێت، لە مانگی رەمەزانیشدا ژمارەیەک مزگەوت داخراون.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا لە مزگەوتەکان رێکارە تەندروستی و خۆپارێزیەکان گیراوەتەبەر، بەمەبەستی چاودێریکردنی مزگەوتەکانیش بۆ دڵنیابوون لە ئاستی جێبەجێکردنی رێنماییەکان، لە چوارچێوەری لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتەکان لیژنەیەکی ئەوقاف سەردانی مزگەوتەکان دەکات.

لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە تا ئێستا، سێ مزگەوت لە شاری کەلار بەھۆی پابەند نەبونیان بە رێنماییەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ داخراون، ئەوانەش ھەر یەک لە مزگەوتەکانی (سەلاحەدین، سپی، محەمەد مستەفا)یە کە دواتر پابەندکراون بە رێنماییەکانەوە.

ھاوکات، لە مزگەوتی شەھیدانی گەرمیان پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرا و دەرکەوت ١٣ نوێژخوێن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، مزگەوتەکە داخرا و توشبوەکانیش لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کرد.

کامەران کەریم