بایلز پاش بردنەوەی حەوتمین مەدالیای زێڕینی ئۆڵۆمپیا: ئیزن بدەن چێژ بەرم!

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان ئۆلۆمپیا


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ براوەی حەوتمین مەدالیای ژیمناستیکی ئوڵۆمپیا پەیامێک ئاراستەی میدیاکان دەکات
سیمۆن بایلزی ئەمریکی پاش بردنەوەی حەوتمین مەدالیای زێڕی خولی پرۆفشناڵی خۆی لە ئۆڵۆمپیای پاریسدا، پیامێک ئاراستەی هەواڵنێران دەکات و لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: دۆستان کاتی ئەوە گەیشتووە کە واز لە وەرزشوانان بهێنن پاش بردنەوەی مەدالیای ئۆڵۆمپیاد و ئەدی مەپرسن لە داهاتوودا چ شتێ چاوەڕوانت دەکات. ئیزن بدەن لەو چرکەساتەی کە هەموو ژیانی خۆمان لەسەری کار کرد، چێژ بەرین.

پاشان لە وڵامی یەکێک لە هەواڵنێراندا کە گوتی، هەنگاوی دیکەی ئێوە پاش وەرگرتنی مەدالیای زێڕین چییە؟ وڵامی دایەوە: من ئەم مەدالیا دەپارێزم

سیمون بایلز لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریسدا حەوتمین مەدالیای زێڕی خولی پرۆفشناڵی خۆی بەدەست هێنا، ناوبراو وەکوو ڕیکوردداری ژیمناستیکی هونەری دێتە ئەژمار

کەژاڵ حەمیدی