ئۆڵۆمپیای پاریس; زۆرانگری کۆبایی بە 5 مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاوە ماڵئاوایی لە جیهانی پاڵەوانی دەکات

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئۆلۆمپیا کوبا


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ فەرەنگری کاری کێش قورسی کۆبا، توانیویەتی لە ئۆڵۆمپیای پاریسدا پێنجمن مەدالیای زێڕی خۆی تۆمار کات.

قۆناحی فیناڵی زۆرانی فەرەنگی یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پاریس، لە کێشی 130 کیلۆگرامدا بەڕێوەچوو کە تێدا میخاین لوپز و یاسمانی ئاکوستا لە وڵاتی شیلی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

میخاین لوپز کەوا لە 4 خولی پێشووی ئۆڵۆمپیادا مەدالیای زێڕی بەدەست هێنابوو ئەوا ئێستا لە تەمەنی 41 ساڵاندا ، پێنجمین مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد تۆمار دەکات.

ناوبراو لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڕکابەی خەڵکی شیلی بە ئاکامی 6 بەر 0 سەرکەفت تاکوو بە 5 مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاوە نێوی خۆی وەکوو باشترین زۆرانگری مێژوو تۆمار کات. لوپز پاش کۆتایی کێبەرکێیەکەی ماڵئاوایی لە جیهانی پاڵەوانی کرد.

کەژاڵ حەمیدی