محەمەد یونس كرایە سەرۆك وەزیرانی بەنگلادیش

(0) / / جهان / زایەڵە بەنگلادیش


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ محەمەد یونس, خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ و گەورە سەرمایەداری ناسراوی بەنگلادیش, كرایە سەرۆكی حكومەتی كاتی, دوای دەستلەكاركێشانەوەو هەڵاتنی شێخە حەسینەی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە.

محەمەد یونسی تەمەن (83)ساڵ, بە یەكێك لە ناودارترین ئابوریناس و كەسایەتیە بانكیەكانی جیهان دادەنرێت, بەوە ناسراوە کە هاوکاری هەژاران دەکات و دامەزرێنەری بانکی "گرامین"ەو, خاوەنی پرۆژەی قەرزی بچووکە لە بەنگلادیش,  کە لە ساڵی (2006) دا, خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا,  دوای ئەوەی (31) ملیۆن هاوڵاتی بەنگلادیشی هەژار لە پڕۆژەکەی سودمەند بوون.

سەركردەكانی خوێندكارە خۆپیشاندەرەكان و فەرماندەكانی هەر سێ‌ بەشی سوپا لەوڵات و ئەندامانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی, لەگەڵ سەرۆكی بەنگلادیش تا درەنگانێكی شەوی رابردوو لە كۆبونەوەدا بوون, بۆ بڕیاردان لەبارەی پێكهێنانی ئیدارەیەكی كاتی بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری وڵات.

رۆژی سێ‌ شەممەی رابردوو, محەمەد شەهابەدین, سەرۆكی بەنگلادیش, پەرلەمانی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە, وەك ئامادەكاریەك بۆ پێكهێنانی حكومەتی راگوزەر.

کامەران کەریم