ئێران هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی کاتی لە گفتوگۆی ئەتۆمی رەتدکاتەوە
(0)
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی چەند هەوال لە مێدیاکان گوتی: هەرجۆرە ڕێککەوتنێکی کاتی لە گفتوگۆی ئەتۆمی لە ڤیەنای نەمسا رەتدەکەینەوە و بەهیچ جۆڕێک بابەتی کاتی لە ناو وتووێژەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپی ١+4 باسی لێ نەکراوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی زایەڵە، سەید عەباس عێراقچی جەختی کرد کە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی دژ بە خەلکی ئێرانە و بڵاو کردنەی رێککەوتنی کاتی هەڵە و دڕۆیە.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: لە گفتوگۆکان پاراستنی مافە رەواکان و گەورەیی ئێران لە سەرەوی باسەکانە و ناهێڵین لاواز ببێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: