عێراق: پێویستمان به‌هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نیه‌

(0) / جهان


Apr 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ڕه‌وشی ئه‌منی له‌ هه‌مو پارێزگاكانی عێراق باشه‌ و له‌ ژێر كۆنترۆڵدایه‌، هێزه‌كانیشیان پێویستیان به‌هیچ سه‌ربازێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا نیه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵی هه‌واڵگری سه‌رجه‌م هێزه‌كان له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی ته‌یه‌ران و روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ داعش یه‌كخراوه‌، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر په‌یامێكیش، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆر ده‌توانن به‌وردی كار و چالاكیه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئاسمانی عێراق له‌ژێر كۆنترۆڵی به‌رگری ئاسمانی عێراقی دایه‌، سه‌باره‌ت به‌ هه‌ولێریش كه‌ كرایه‌ ئامانج، فڕۆكه‌ی بچوك به‌كارهێندرا بۆ دورییه‌كی كه‌م، بۆیه‌ نه‌توانرا هێرشه‌كه‌ پوچه‌ڵ بكرێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا، لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ئاشكرایكرد، "له‌ئێستادا بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی تێدا نه‌ماوه‌، به‌ڵام تێناگه‌ین بۆچی بۆردومان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی هیچ هێزێكیش له‌ عێراقدا نه‌مێنێت، پێویسته‌ سه‌رچاوه‌ی كڕینی چه‌ك هه‌مه‌جۆر بكرێن تا پێویستمان به‌كڕینی چه‌ك ته‌نها له‌یه‌ك وڵات نه‌مێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هێزه‌ عێراقیه‌كان توانایه‌كی باشیان هه‌یه‌ و دۆخی ئه‌منیش له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌، "پێویستیشمان به‌هیچ سه‌ربازێكی هاوپه‌میانی نێوده‌وڵه‌تی نیه‌ كه‌ ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات".