چەند بڕیارێک له‌ وەزارەتی تەندروستیه‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە تەندروستی کوردستان


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی تەندروستی هه‌رێم ڕایگەیاند: لەبارەی دەوامی پزیشکانی پسپۆڕو نیشتەجێی دێرین چەند بڕیارێکی دەدرێت و گشتاندنمان پێکردووە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی هەرێم.

پزیشکانی پسپۆڕ، نیشتەجێی دێرین ئاگادار دەکاینەوە، کە دەبێت لە ڕۆژانی ئێشکگری بە بەردەوامی لە نەخۆشخانەدا بن، هەروەها نابێت پزیشکی پسپۆڕ لە ڕۆژانی ئێشکگریی لە نەخۆشخانەی تایبەت یان نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات، بەڵکو تەواوی ئێشکگریی لە دەوامی حکوومی دەبێت.

نابێت ڕۆژی ئێشکگری پزیشکی پسپۆڕو پزیشکی نیشتەجێی دێرین بەشێوەی پەیوەندی (On Call) لە دەرەوەی نەخۆشخانەدا ‌بن ‌و لەکاتی بوونی نەخۆش پەیوەندییان پێوە بکرێت، بەڵکو پێویستە بەبەردەوامیى لەناو نەخۆشخانەدا بن.

بەکارهێنانی ئامڕازەکانی وێنە، ڤیدیۆی نەخۆش ‌و ڕاوێژکردن بە مۆبایل‌ و هەر ئامڕازێکی دیکە بە تەواوەتی قەدەغەیە، تەنها پێویستە نەخۆش ڕاستەوخۆ پشکنین‌و چارەبکرێت بە ئامادەبوونی پزیشک، پزیشکی نیشتەجێی خولاو و دێرینیش بۆیان نییە ڕا و سەرنج، ڕاسپاردە و راوێژکاریی بە تەلەفۆن لە پزیشکی ئێشکگر وەربگرێت.

کامەران کەریم