جمال کۆچەر بۆ زایەڵە: گۆرانكاری له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینان ده‌كرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە جەمال کۆچەر کوردستان


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەهۆی دانەمەزراندنی فەرمانبەرانەوە، هەمواری تەمەنی خانەنشینی دەكرێتەوە و دەكرێتەوە بە 63 ساڵ.

ئاماژەی بەوەش دا، هەموارکردنی پێشووی یاسای خانەنشینی، کە تەمەنی بە 61 ساڵ دیاریکردبوو، ئامانج لێی ڕەخساندنی 300 هەزار هەلی کاری نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ نەبوونی دامەزراندنی نوێ لە بودجەی ساڵانی ئێستا و داهاتوو تەمەنی خانەنشینی دەمێنێتەوە.

وتیشی، دوورنییە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی فەرمانبەران و یاساکە بگەڕێتەوە باری پێشووی بەجۆرێک هەر فەرمانبەرێک لەتەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەبێت، لەبری 61 ساڵی، کە یاسا نوێیەکە 61 ساڵی دیاریکردووە بۆ خانەنشینبوون”.

ڕونیشیکردەوە، گەڕاندنەوە بۆ یاسا کۆنەکە چەندین سوودی هەیە وەک ئەوەی، دەبێتە هۆی دابینکردنی دوو ساڵی زیادە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی زۆرباش وەبەرهێنان بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هێشتنەوەی فەرمانبەرانیش لەشوێنی کار بۆ ماوەیەکی زیاتر هیچ بارگرانییەکی زیادە لەسەر بوودجە دروستناکات.

کامەران کەریم