چەند بەرپرسێکی باڵا لە کارەکانیان دوورخرانەوە

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق گەندەڵی کوردستان عێراقی


Sep 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق: بەهۆی دواكەوتنی چەند گەشتێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بڕیاردرا بەڕێوەبەرى هێڵی ئاسمانی عێراقی مەناف عەبدول مونەعیم لە كارەكەى دووربخرێنەوە و هەروەها زولفیقار عەبدول حسێن وەك جێگرەوەی بە (وەكالەت) دەستنیشان بكرێت.

هەریەکە لە بەرپرسانی بازرگانی، پرۆسەكانی فڕۆكەوانی، هونەری، بەرپرسی ئیدارەدانی بازرگانی/ بەشی بازرگانی و بەشی جوڵەی فڕۆكەوانی/ بەشی جوڵەی فڕۆكەوانی، بۆ ماوەی ٦٠ ڕۆژ لە كارەكانیان سڕ دەکرێن.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕەزامەندیدا بە لەسەركارلابردنی ئەو بەرپرسانە، تاوەكو لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان دێت.

کامەران کەریم