باڵوێزی ئێران لە بەغدا: سەردانی زەریف بۆ عێراق دەرفەتێکی دیکەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان
(0)
باڵوێزی ئێران لە بەغدا سەردانی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتەی بۆ عێراق بە دەرفەتێکی دووبارە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران لەقەڵەم دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئێوارەی شەممە لە تویتێکدا سەردانی داهاتووی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ی بۆ بەغدای بە دەرفەتێکی دووبارە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و هەردوو حکومەتی عێراق و ئێران زانی.
لەو پەیامەدا هاتووە کە: پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت کۆماری عێراق لە پێشینەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە. سەردانی بەڕێز زەریف وەزیری کاروباری دەرەوە بۆ بەغدا دەرفەتێکی دووبارەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو گەل و هەردوو حکومەت.
تێبينيێك بنێرە: