هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
(0) /
زایەڵە - سوپای ڕژێمی زایۆنی دەڵێت، "هێرشی ورد"ی کردووەتە سەر پێگە سەربازییەکانی ئێران بۆ ئەوەی تۆڵەی هێرشەکانی رابردووی تاران بۆ سەر ئیسرائیل بکاتەوە.
دانیێل هەگاری، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند: "لە وەڵامی چەند مانگێک لە هێرشی بەردەوامی ئێران دژی ئیسرائیل، لەم کاتەدا هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی ورد دەکاتە سەر هەندێ ئامانجی سەربازی لەنێو ئێراندا."
میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستیکردەوە لە چەندین شوێنی وڵاتەکە، لە نێویاندا لە تارانی پایتەخت، دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە.
تێبينيێك بنێرە: