پێشەوا هەورامانی: چاوەڕوانین لەم ڕۆژانە مووچەی مانگی 10 بنێردرێت
(0) /
زایەڵە - پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "سێ ڕۆژە تیمێکی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی لیستی مووچە لە بەغدایە".
وتیشی، "دەمانەوێت هیچ کەموکورتییەک لە لیستی مووچە نەمێنێ بۆنموونە بایۆمەتری و ئەوانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشدا: "تیمە تەکنیکییەکان بۆ چارەسەکردنی گرفتەکان دەچنە بەغدا، دەمانەوێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشەکان چارەسەر بکەن".
لەبارەی مووچەوە وتی، "چاوەڕوانین لەم ڕۆژانە مووچەی مانگی 10 بنێردرێت".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: