سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی ئێران دەکات
(0) /
زایەڵە - سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لە ئەرکی داهاتوویدا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 10-11-2024) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە کۆنسووڵی گشتیی ئێران کورد و له ديدارێكدا به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ی، ستايشى رۆڵى نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى، كونسووڵى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له هه‌ولێر كرد له بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست نه‌سروڵڵا ره‌شنوودى له ئه‌ركى داهاتوويدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێ ره‌شنوودى لە کۆبوونەوەکەدا سوپاس و پێزانينى پێشكه‌شی لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان کردووە بۆ پشتگيرى و هاوكارييان بۆ خۆى و كونسوڵخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌ولێر، لەپێناو سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كانيان.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
تێبينيێك بنێرە: