وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن ئاشکرا دەکات
(0)
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە قەزای زاخۆ ڕایگەیاند، بڕیارە لە 16/5/2021 پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەینەوە، لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی .
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند ،بڕیاری دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پەسند کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا ،هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لەوەرزی گەرما دەمێنێتەوە.
سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، ئالان حەمە سەعید ئەوەی خستەڕوو، "ئەوەی پێمان کرابێت لە ماوەی رابردوو هەوڵمانداوە بیگەیەنین، هەرچەندە دۆخەکە بێ کەموكوڕی نابێت، بەڵام سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لای ئێمە گرنگتر بووە. لە ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆی جددیمان کردووە، ئەگەر کۆرۆنا رێگە بدات بۆ ساڵی ئایندە چۆن بتوانین قەرەبووی قوتابیان بکەینەوە و تواناکانیان بنیات بنێنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: