نێچیرڤان بارزانی: دۆخی خۆپێشاندەران لە عێراق مایەی نیگەرانیمانە

(0) / جهان


May 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق رایگەیاند، "دۆخی خۆپێشاندەران مایەی نیگەرانیمانە".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە "خۆپێشاندەرانی عێراق رووبەڕووبەڕووی هەڕەشە و بەئامانجکردن، دەستدرێژی و هەڕەشە دەبنەوە".
 سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دەکات و باسی لەوە کردووە "بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران لە عێراق دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات"، دەشڵێت، پێویستە سنوورێک بۆ بابەتی بەئامانجکردنی خۆپێشاندەران دابنرێت.
 نێچیرڤان بارزانی داوای کردووە ئەوانەی خۆپێشاندەران دەکەنە ئامانج رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.