سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی: هەواڵی بەشداربوونی یەکێتی لە شەهید کردنی حاجی قاسم سلێمانی ئیدیعای میدیاکانە
(0)
سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایگه‌یاند كه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر كراوه گوایه دژه تیرۆری یه‌كێتی به‌شداریی له "شه‌هیدكردنی قاسم سوله‌یمانی" كردبێت، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌واو دوورن له راستییه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی بۆ" ٧ ڕۆژ" قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت هەواڵی بەشداربوونی دژە تیرۆری یەکێتی لە شەهید کردنی حاجی قاسم سلێمانی بانگەشە و ئیدیعای میدیاکانە.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ش، شوسته‌ری رایگه‌یاندووه كه پێوسیت ناکات ئه‌وان قسەی لەسەر بکەن و وه‌ڵامی بده‌نه‌و، چونکە دژە تیرۆری یه‌كێتی وەڵامیان داوەتەوە و روونکردنەوەیان خۆیان بڵاوکردۆتەوە.
تێبينيێك بنێرە: